زاری كرمانجی-سۆران:
بریكاری وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی نیشته‌جێكردن ئاماژه به‌وه ده‌كات، وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه مه‌به‌ستییه‌تی رێگا شاده‌ماره‌كان له هه‌رێمی كوردستان ته‌واو بكات. ده‌شڵێت، به‌جێبه‌جێكردنی ماسته‌رپلانی وه‌زاره‌ت، هه‌رێمی كوردستان پێ ده‌نێته قۆناغێكی نوێ.
ئاگرین عه‌بدوڵڵا، بریكاری وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی نیشته‌جێكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه مه‌به‌ستییه‌تی رێگا شاده‌ماره‌كان له هه‌رێمی كوردستان ته‌واو بكات.
بریكاری وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی نیشته‌جێكردن ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، رێگا شاده‌ماره‌كان بریتییه له جووتسایدهكان، كه چه‌ندین ستراكچه‌ری جۆراوجۆر له‌وانه‌ش پردی گه‌وره و تونێڵ له‌خۆده‌گرێت.
ئاگرین عه‌بدوڵڵا باسی له‌وه‌ش كرد، به‌پێی ئه‌و ماسته‌رپلانه‌ی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه دایناوه، هه‌رێمی كوردستان پێ ده‌نێته قۆناغێكی نوێوه.
ناوبراو روونیشیكرده‌وه، به‌ته‌واوبوونی رێگا شاده‌ماره‌كان و جێبه‌جێكردنی ماسته‌رپلانی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن، ئاسانكارییه‌كی زۆر زیاتر بۆ هاووڵاتییان و بۆ رێگای هاتووچۆی بازرگانی له هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌بێت.