مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
تۆڕی چاودێری كۆمەڵایەتی لە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ئاشكرای دەكات 150 هەزار پیاو وەك ژن ناوی خۆیان نوسیووە و داوای مووچەی كۆمەڵایەتییان كردووە.
ئەحمەد خەلەف سەرۆكی تۆڕەكە ئاشكرای دەكات كە 150 هەزار پیاو وەك ژن داواكارییان پێشكەش كردووە بۆ وەرگرتنی مووچەی چاودێری كۆمەڵایەتی، ئاماژەی بەوەش كرد لە ئەنجامی بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەكان تا ئێستا 35 هەزار پیاویان ئاشكرا كردووە و دەشڵێت« ڕەنگە لە مانگی داهاتوودا ژمارەكە بگاتە 300 هەزار كەس.»
خەلەف ڕوونی دەكاتەوە لە سەدا ٩٠ ی سوودمەندانی مووچەی چاودێری كۆمەڵایەتی لە لایەن ئەو ڕێكخراوانەوە تۆماركراون كە بانگەشەی هاوكاری كردنی هەژاران دەكەن و خەلەف ئەو ڕێكخراوانە وەك باند ناو دەبات .