مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
لە پارێزگای هەكاری باكووری كوردستان، بەهۆی نالەباری كەشوهەوا و و هاتنی بەفرێكی زۆر، ڕێگای هاتووچۆی ٢٩٠ ناوچەی نیشتەجێبوون داخراون.
لە دوێنێیەوە شەپۆلێكی چڕی بەفر بارین بەشێك لە شارەكانی باكووری كوردستان ی گرتووەتەوە و بووەتە هۆی داخستنی ڕێگای چەندین گوند و ئاوایی و ناوچەكانی نیشتەجێبوون، بەپێی زانیارییەكانی فەرمانگەی تایبەتی پارێزگای هەكاری، بە هۆی بەفرەوە ڕێگاوبانی 290 گوند و شوێنی نیشتەجێبوون بە تەواوی داخراون و تیمەكانی شارەوانی و ڕێگاوبان لە ناوەندی شار و ناوچەكانی دیكە بەردەوامن لەسەر كارەكانیان بۆ پاككردنەوە ڕێگاوبانەكان.