زارى کرمانجى-سۆران:
ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی شوبات2024 ، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر راگەیەنراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە، ئاگاداری هاوڵاتییان و شۆفێران دەکەینەوە خۆیان بە دوور بگرن لە کڕینی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانەی کە لاشە (شانسی) یان بڕاوەتەوە بە تایبەتی ئۆتۆمبێلی جۆری کیای دوو تەنی..
هەروەها ئاماژەی بەوەکردووە، پێویستە هاووڵاتییان خۆیان لە کڕینی ئەو ئۆتۆمبێلانەش بەدوور بگرن کە ژمارە و ساڵیانەی پارێزگاکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقیان بۆ بەستراوە.