زارى کرمانجى-سۆران:
شەوى ڕابردوو لە گوندى ( مێروز )ى دەڤەرى مزورى باڵا، بەهۆى هەورە بروسکە پێنج پێشمەرگەى فەرماندەیى بارزان برینداربوون.
دکتۆرە هەرمێ جەلال، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی مێرگەسۆر، بۆ زاری کرمانجی گوتی: ”پێنج پیشمەرگەی فەرماندەیی بارزان لە کاتی ئەرکدا شەوی رابردوو بەهۆی لێدانی هەورە بروسکە برینداربوون، دوای ئەوەی گەیەنرانە نەخۆشخانەی مێرگەسۆر ئێستا چارەسەر وەردەگرن”.
گوتیشی: ”ڕەوشی پێشمەرگەکان باشە دوای هەندێک پشکنین رەوانەی ماڵەوە دەکرێنەوە”.