مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
دوای ئەمەریكا و بەریتانیا و فینلەندا و هۆڵەندا، دۆشاوی تەماتەی هەریر گەیشتە سعوودیە .
هێمن سەید موراد بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی ڕاگەیاند “لە سایەی پاڵپشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەرهەمی ناوخۆ، لە ئێستادا دۆشاوی تەماتەی هەریر هەناردەی چەندین وڵاتی بیانی لە كیشوەری ئاسیا و ئەورووپا و ئەمەریكا دەكرێت،”
ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی شوبات، هەر وەكوو بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی هەولێر ئاماژەی بۆ دەكات باری چوارەمی هەناردەكردنی دۆشاوی تەماتەی هەریر ڕەوانەی سعوودیە كرا.
پێشتریش دۆشاوی تەماتەی هەریر هەناردەی ئەمەریكا و بەریتانیا و هۆڵەندا و فینلەندا كراوە.
هێمن سەید موراد دەشڵێت “كۆی گشتی هەناردەیان لەو وەرزەدا، زیاتر لە 150 تۆن دۆشاوی تەماتەیە كە دەكاتە 15 هەزار كارتۆن.”