پشتیوان کەریم-زاری کرمانجی:
گوتەبێژی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند: بە هۆی ئەو شە پۆڵە بارانەی کە لەماوەی 24کاتژمێری ڕابردوو هاتووە ئیدارەی سۆران هیچ هاڵەتێکی نەخوازراو ڕووی نەداوە
رەوەند هاودیانی، گووتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ئاماژەی بەوە داوە دوای ئەوەی هۆشداری دا لە خۆمادەکردن بۆ ئەو شەپۆڵە چڕەی باران بارین لەسنووری بەڕێوەبەرایەتی 17بنکەی بەرگری شارستانی سەر بەڕێوەبەرایەتیمان و تەواوی ئەفسەران و کارمەندان لە ئێشککردی دان بۆ ئەوەی لە ئەگەری درووستبوونی ڕوودان دەست بەجێ بگەنە شوێنی ڕووداو، لە ماوەی ئەم 24کاتژمێرەدا لە سنووری ئیدارەی سۆران هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراووە.