زاری کرمانجی:
گووتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند:” شەپۆڵێکی باران بارین لە دوێنێ چوارشەممەوە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە و لە ژێر نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور و دەریای ناوەڕاست لەسەرەتا بە نمە باران دەستی پێکرد، لە درەنگانی شەوی ڕابردووەوە بارانە بەخوڕەکە دەستی پێکردووە و پێشبینی دەکرێت باران بارین بردەوام دەبێت.
دیلان ڕەشاد ڕواندزی گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، دەڵێت:” ئەمڕۆ پێنجشەممە، کاریگەری دابارین لەسەر ناوچەکەمان زۆر زیاد دەکات، بەجۆرێک لە هەندێ شوێن پێشبینی دەکەین سەرووی 60 ملیم باران ببارێت .
ئاشکراشی کرد:” پێشبینی دەکرێت شەپۆلەکە تا ڕۆژی شەممە بەردەوامی هەبێت، لە ئێوارەی هەینیەوە کاریگەری شەپۆلی بارین باران بەرەو لاواز بوون دەچێت .
دووپاتی كردەوە، لە هەر وڵات و شوێنێك، ئاستی دابارین بەشێوەیەکی زۆر زیاد بکات و زەوی بەرگەی هەڵمژینی نەکات، بە دڵنیاییەوە ئەوکات ئاو بەرز بوونەوە دروست دەبێت، بۆیە ئێمە بەفەرمی حکوومەتمان لەو شەپۆڵە بەهێزەی باران بارین ئاگادار کردۆتەوە.