نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2024/2/14 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ به‌ڕێز دهيڤد بێرگه‌ر هه‌ڵسووڕێنه‌رى كاروبارى باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ريكا له عێراق كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنيان، ڕۆڵ و پێگه‌ى عێراق له ناوچه‌كه و له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى، به‌ئامانجگرتنى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له عێراق و دۆخى هه‌رێمى كوردستان، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا ده‌رباره‌ى دۆخى ئه‌منى له عێراق و ناوچه‌كه و ڕۆڵى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان، بيروڕايان ئاڵوگۆڕ كرد و جه‌ختيان له گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له عێراق و ناوچه‌كه كرده‌وه، هه‌روه‌ها چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبهشيان، باس كرد.