زاری كرمانجی-سۆران
لەمبارەیەوە مقەدەم محسین تەحسین، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند ” ئاگادارکراینەوە لە لایەن رێپێدراوی هاتووچۆ (فەرمان سوار ڕەسول) لە هەبوونی ڕووداوێکی ھاتووچۆ لە جۆری لێکدان ، لە لایەن ئۆتۆمبیلی جۆری کیا سیراتۆ و هۆندای اکسنت لە گەلی عەلی بەگ نزیك شەلال”.
گووتیشی: ” خۆشبەختانە لە ڕووداوەكە زیانی گیانی نەبوو، تەنها زیانی ماددی لێكەوتەوە، داوا لە شوفێران دەکەین خێرای کەم بکەنەوە و پابەندی هێما و رێنمایەکانی هاتووچۆ بن بۆ سەلامەتی هەموو لاییەک.