زاری كرمانجی-سۆران
كۆڕبەندەكە دوو ڕۆژ دەخایەنێت و ڕۆژانی یەكشەممە و دووشەممە، ۱٨ و ۱۹ـی شوباتی ۲۰۲٤، لە هۆڵی د. فەرسەت سۆفی لە زانكۆی سۆران بەڕێوەدەچێت. تیایدا، ژمارەیەك لە وەزیر، سەرۆكی زانكۆ، بەرپرس، خاوەن كۆمپانیا و دامەزراوە بەشداری دەكەن.
رێبەر عەبدولغەفار، ڕاگەیاندنی زانكۆی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت: ” بڕیارە ڕۆژی یەكشەممە، ١٨ـی شوباتی ٢٠٢٤، لە زانكۆی سۆران: “یەكەمین كۆڕبەندی پەرەپێدانی هێزی كار لە هەرێمی كوردستان” بەڕێوەبچێت، ئەم كۆڕبەندە لە لایەن سەنتەری پەرەپێدانی كاری زانكۆی سۆران ئەنجام دەدرێت”.
گووتیشی: ” كۆڕبەندەكە دوو ڕۆژ دەخایەنێت و ڕۆژانی یەكشەممە و دووشەممە، ۱٨ و ۱۹ـی شوباتی ۲۰۲٤، لە هۆڵی د. فەرسەت سۆفی لە زانكۆی سۆران بەڕێوەدەچێت. تیایدا، ژمارەیەك لە وەزیر، سەرۆكی زانكۆ، بەرپرس، خاوەن كۆمپانیا و دامەزراوە بەشداری دەكەن”.
دەشڵێت: ” ئامانج لێی بەهێزكردنی هاریكارییە لە نێوان خاوەن پشكە هەمەجۆرەكان لە كەرتی گشتی و تایبەت بۆ بەرەوپێشبردنی هێزی كار لە هەرێمی كوردستانی عێراق KRG، بە جەختكردنەوە لەسەر قوتابیانی زانكۆی سۆران. هەروەها، لێكۆڵینەوە لە ڕۆڵی گرنگی زانكۆ لە پڕكردنەوەی بۆشایی نێوان كەرتی گشتی و كەرتی تایبەتدا دەكرێت و جەخت لەسەر پابەند بوون بە پەرەپێدانی بەرنامەی خوێندن بۆ بەشەكان لە پێناو جێبەجێكردنی پێداویستییەكانی بازاڕ دەكاتەوە.