شانه‌ده‌ر بریتییه له دوو وشه‌ی لێكدراوی “شانه” كه به مانای خانه دێت، “ده‌ر” كه به مانای كرانه‌وه یان ده‌رگه دێت كه ده‌كاته “ده‌رگه‌ی خانه”، له هه‌ندێك سه‌رچاوه‌شدا باس ده‌كرێت كه بۆیه ئه‌و ناوه‌ی لێ نراوه، چونكه له شانه‌ی هه‌نگ ده‌چێت.
بۆچونێكی تر هه‌یه كه ناوی شانه‌ده‌ر بۆ ئه‌و دێیه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه لێیه‌وه نزیكه. بۆچونێكی لاوازیش هه‌یه كه ده‌ڵێ، وشه‌ی شانه‌ده‌ر به مانای شوێنی خۆ حه‌شاردانی پاشا‌كان دێت “شاهان _ ده‌ر”.
شوێنی جوگرافی ئه‌شكه‌وته‌كه
ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر ده‌كه‌وێته چیای “برادۆست”ی سه‌ر به شارۆكه‌ی مێرگه‌سۆر كه به دووری 145كم ده‌كه‌وێته ئه‌وپه‌ڕی باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی شاری هه‌ولێر، له ڕۆژئاوای ئه‌م ئه‌شكه‌وته زێی گه‌وره هه‌یه كه به 3 كم لێی دووره، له ڕۆژهه‌ڵاتیشی مێرگه‌سۆر هه‌یه، له باشوری رۆژهه‌ڵاتی دێی شانه‌ده‌ره كه 4كم لێی دووره، 42 كم له خه‌لیفانه‌وه دووره، 822م له ئاستی ڕووی ده‌ریاوه به‌رزه.
سروشت و به‌رزی و نزمی ئه‌شكه‌وته‌كه
شانه‌ده‌ر ده‌كه‌وێته به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ناوچه‌یه‌كی نیمچه دۆڵی، پێشه‌وه‌ی ئه‌شكه‌وته‌كه كه شێوه‌ی سێگۆشه‌یه به‌رزییه‌كه‌ی 18م و پانییه‌كه‌ی 25م، تیشكی خۆر زۆر به ئاسانی دێته ژووره‌وه، هه‌ر چه‌نده به‌ره‌و باكور بڕۆین ته‌سك ده‌بێته‌وه، له ده‌رگه‌ی ناوه‌وه‌ی ئه‌شكه‌وته‌كه ده‌بێ له سه‌ر سك پاڵكه‌ویته سه‌ر زه‌وی و ئینجا بچیته ژووره‌وه، له ده‌رگه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌شكه‌وته‌كه دار و دره‌خت و گژوگیای لێیه، چیای پێرس و گوندی نه‌زاری ده‌كه‌ونه به‌رانبه‌ر ئه‌شكه‌وته‌كه.
مێژووی ئه‌شکه‌وته‌که
له کۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م چه‌ند کرێکارێ له شاری دیوسلدۆرفی ئه‌ڵمانیا به‌ڕێکه‌ووت هه‌ندێ ئێسک و پروسکیان دۆزیه‌وه، مامۆستایه‌کی بایۆلۆجی د‌رکی به گرینگی ئه‌م ئێسکانه کرد وه به‌ناوی قه‌شیه‌کی میوزیکژه‌نی ئه‌ڵمانی ناوینان (نیانده‌ر) وه (تال) ه‌که‌ش له زمانی ئه‌ڵمانی مانای دۆڵ ده‌دا وه ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌و دۆڵه‌ی که ئێسکه‌کانی لێ دۆزرایه‌وه، وشه‌ی نیانده‌رتال په‌یدا بوو، ئیمڕۆ ده‌زاندرێ که ڕه‌چه‌ڵه‌کی نیانده‌رتال له‌گه‌ڵ مرۆڤ – هۆمۆ ساپیس – چه‌ند سه‌د هه‌زار ساڵ هاوچه‌رخی یه‌کتر بوون وه نزیکه‌ی سی هه‌زار ساڵێکیشه ڕه‌چه‌ڵه‌کی نیاده‌رتال له‌ناوچوون.
دوای دۆزینه‌وه‌که‌ی دیسلدۆرف، ئێسکی نیانده‌رتال له هه‌موو ناوچه‌کانی سه‌رگۆی زه‌مین دۆزراونه‌ته‌وه. ئه‌مه‌ش ده‌یسه‌لمێنێ که ئه‌م ڕه‌چه‌ڵه‌که وه‌ک مرۆڤی سه‌رده‌م توانیویانه به‌کۆمه‌ڵ بڵاوببنه‌وه وه به به‌رده‌وامیش خۆیان گونجاندووه له‌گه‌ڵ دۆخی ناوچه‌ی ژیانیان.
ساڵی 1953 وه تاوه‌کو ساڵی 1960 تیمێکی ئه‌مریکی له ژێرچاودێری پسپۆڕی شوێنه‌وارناس ڕالف سۆلیکی، ئه‌شکه‌ووتی شانه‌ده‌ریان به‌به‌رده‌وام ده‌پشکنی و هه‌ڵده‌که‌ند، توانیان چه‌نده‌ها ئێسکێکی کۆن بدۆزنه‌وه، که ته‌مه‌نی ئه‌م ئێسکانه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ شه‌ست تاوه‌کو سیهه‌زار ساڵ به‌ر له ئیمڕۆ.
ه کاتی پشکنین و هه‌ڵکه‌ندن، سۆلیکی تێبینی کرد که له چینێ له چینه‌کانی خۆڵه‌که، چه‌ند ئێسکێکی نیاندرتالی گه‌نج و به‌توانا له‌به‌ر کونی ئه‌شکه‌ووته‌که بوون وه هه‌ندێ ئێسکی بچووکی نێچیریان لابوو، که‌چی له بنه‌بانی ئه‌شکه‌ووته‌که ئێسکی چه‌ند که‌سێکی پیر دۆزرایه‌وه که به‌رماوه‌ی خواردنه‌کانیان زۆرتر بوو له به‌رماوه‌ی خواردنی گه‌نجه‌کان. ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه گرینگیه‌کی تایبه‌تی به ئه‌شکه‌ووتی شانه‌ده‌ر دا وه بوو به بابه‌تێکی لێکۆڵینه‌وه له مێژووی مرۆڤایه‌تی و چه‌نده‌ها لایه‌نی نه‌زاندراوی ئه‌م مێژووه‌ی تێدا خوێندرایه‌وه.
دوو دانه دووپشک هه‌رگیز به‌یه‌که‌وه پیاسه ناکه‌ن، ته‌نها بۆ جووت بوون نێره و مێیه به‌یک ده‌گه‌ن و دوای ته‌واوکردنی کاره‌که‌یان نێره‌که له‌ترسی مێیه‌که ڕاده‌کا. پلینگ زۆر به‌ده‌گمه‌ن به‌ڕه‌وه ده‌ژیه‌ن، ورچ و سیسرک و چه‌نده‌ها ئاژه‌ڵی تر به‌ته‌نها ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
به‌ڵام هه‌نگ، مێرووله، شێر و گورگ و مرۆڤیش ناتوانن به‌ته‌نها بژیین، هه‌میشه چه‌ند دانه‌یه‌ک کۆمه‌ڵک درووست ده‌که‌ن وه تاک خۆی له کۆمه‌ڵگاکه ده‌دۆزێته‌وه، و ه په‌یوه‌ندیه‌کی به‌هێز ئه‌م تاکه جیا جیایانه به‌یه‌که‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، له کۆمه‌ڵگای مرۆڤ ناو ده‌ندرێ مرۆڤایه‌تی. له‌وانه‌یه له کۆمه‌ڵگای شێر به شێرایه‌تی ناوبندرێ و مێرووله‌یش شانازی به مێروولایه‌تیه‌وه بکا.
ئه‌شکه‌ووتی شانه‌ده‌ر نیشانی دا که نیاندرتال به کۆمه‌ڵ ژیاون و په‌یوه‌ندیه‌ک له شێوه‌ی – مرۆڤایه‌تی- ئه‌ندامی خێزانه‌کانیانی به‌یه‌که‌وه به‌ستۆته‌وه. په‌ککه‌وته‌یه‌ک که نه‌یتوانیوه بچێ بۆ ڕاو له سه‌روی ئه‌شکه‌وته‌که جێگای بۆ ته‌رخان کراوه و خواردنی باشی بۆ داندراوه، ئه‌و گه‌نجانه‌ی که به توانا بوون وه شکاریان کردووه، له‌به‌ر کونی ئه‌شکه‌ووته‌که پاسه‌وانی خێزانه‌کانیان کردووه وه به‌شێکی که‌می نێچیره‌که‌یان بۆخۆیان داناوه.
لێره‌دا ده‌رده‌که‌وێ که هه‌ستی مرۆڤایه‌تی، هه‌روه‌کو ئه‌و هه‌سته‌ی که نیاندرتالی که‌م هۆشی به‌یه‌که‌وه به‌ستووه، خۆڕسکه وه پێویستی به درووستکارێ نیه و مرۆڤایه‌تی له لایه‌ن ئایدیۆلۆجیه‌ک یان باوه‌ڕێکه‌وه درووست نه‌بووه و ته‌مه‌نیشی به‌قه‌د ته‌مه‌نی خودی مرۆڤ کۆنه، هه‌ر ئه‌م مرۆڤایه‌تیه‌یه که تاکی مرۆڤ له‌ناو کۆمه‌ڵگا ده‌پارێزێ و ئاسووده‌یی به‌ژیانی ده‌دا.
سەرچاوە: ماڵپەڕی پارێزگای هەولێر