” تەقینەوەیەك لە لایەن كەسانی نەناسراوەوە ئەنجام دراوە”
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 14/2/2024، لە سنووری پارێزگای ئەسفەهان لە ئێران تەقینەوەیەك ڕوویدا، ئاگرێكی گەورە لە شوێنی رووداوەكە دروست بووە و دەردەكەوێت تەقینەوەكە لە بۆڕیی گواستنەوی غازی گشتی ڕووی داوە.
بەرپرسی ناوەندی تۆڕی غازی ئێران، سەعید عەقلی، بە میدیاكانی ڕاگەیاندووە” تەقینەوەكە لە بۆڕیی غاز لە شاری (بروجن)ی سەر بە پارێزگای ئەسفەهان بووە”.
زیاتر ئاشكرای كردووە” ئەم تەقینەوە لەلایەن كەسانێكی نەناسراو بە مەبەستی خراپ ئەنجام دراوە و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەكەن”.