زاری كرمانجی-چۆمان
بەهۆی بارینی بەفر لە ناوچە شاخەوییەكان، ڕۆژانە گەشتیارێكی زۆر ڕوو لە نسنووری قەزای چۆمان دەكەن، ئەوەش هەلی كاری بۆ چەندین كەسی ناوچەكە ڕەخساندووە.
لەمبارهیەوە هەڵگورد محەمەد ناوەندەیی، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری چۆمان، بە زاری كرمانجی گووت ” دەڤەری باڵەكایەتی شوێنێكی سەرەنج ڕاكێش و كوێستانە، ئەوەش وایكردووە گەشتیاران لە هەر چوار وەرزەكانی ساڵ ڕوو لە سنوورەكەمان بكەن، لەم وەرزەی ئێستاشدا بەهۆی بەفر بارین خواستی هاتنی گەشتیاران دوو بەرامبەر بە ساڵی ڕابردوو زیادی كردووە”.
دەشڵێت ” زۆربەی ئەو گەشتیارانەی ڕوو لە سنوورەكەمان دەكەن، گەشتیاری عەڕەبی شارو شارۆچكەو ناوچەكانی باشوور و ناوەڕەستی عێڕاقن، كە زۆربەیان شەوانە دەمێنەوە، ئەمەش وایكردووە هەلی كار بۆ دەیان و سەدان گەنج و خاوەن پڕۆژەی گەشتیاری ناوچەكە بڕەخسێت.