زاری كرمانجی-مێرگەسۆر:
ڕاگری پەیمانگەی تەكنیكی مێرگەسۆر، دەڵێت: هەر فەرمانبەرێك بیەوێت داواكاری پێشكەش بكات، یان درێژە بە خزمەتی خۆی بدات لە پەیمانگەی تەكنیكی مێرگەسۆر، دەتوانێت داواكاری پێشكەش بكات، ئەنجوومەنی وەزیرانیش لە گشتاندنەكەدا زۆر بەڕوونی ئاماژەی پێداوە كە كاری پێویست بۆ ئەو مەبەستە ئەنجام بدرێت.
د. تالب محەممەد، ڕاگری پەیمانگەی تەكنیكی مێرگەسۆر، بۆ زاری كرمانجی گوتی: دوای ئەوەی بە نووسراوێكی فەرمی ئاراستەی سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێرمان كرد لەوێش بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا دواتر بەرزكرایەوە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران، بە سوپاسەوە ئەنجوومەنی وەزیران گشتاندنێكی كرد بە ژمارە 820 لە 17-1-2024 بۆ سەرجەم وەزارەتەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، تایبەت بە گواستنەوەی ڕاژەی فەرمانبەران لە فەرمانگەكانی تری حكوومەتی هەرێم بۆ پەیمانگەی تەكنیكی مێرگەسۆر بەپێی ئەو پسپۆری و ئەو ژمارانەی كە دیاریمان كردووە.
ڕاگری پەیمانگەی تەكنیكی مێرگەسۆر، ئاشكرای كرد: هەر فەرمانبەرێك بیەوێت داواكاری پێشكەش بكات و درێژە بە خزمەتی خۆی بدات لە پەیمانگەی تەكنیكی مێرگەسۆر، ئەنجوومەنی وەزیران لە گشتاندنەكەدا زۆر بەڕوونی ئاماژەی پێداوە كە كاری پێویست ئەنجام بدرێت و دواتر بەرز بكرێتەوە بۆ سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران، بۆ بڕیاردان لەسەری ئەمەش سەرجەم وەزارەتەكان دەگرێتەوە بەبێ جیاوازی.