زاری کرمانجی:
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گشتیی پارێزگای دهۆک دوو کەسی دەستگیرکرد، کە بڕی پێنج هەزار دۆلاری ئەمەریکی ساختەیان پێ بووە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 13-02-2024، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گشتیی پارێزگای دهۆک راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە، تیمەکانیان لە ئۆپەراسیۆنێکدا دوو کەسیان دەستگیرکردووە ،کە بڕی پێنج هەزار دۆلاری ئەمەریکیی ساختەیان پێ بووە و بۆ قومارکردن بەکاریان هێناوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، هەردوو تۆمەتبارەکە، وەکو ئەوەی، بە گوێرەی ماددەی 281 لە یاسای سزادان، رەوانەی دادگا کراون و لێپێچینەوەی یاساییان لەگەڵدا دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گشتیی پارێزگای دهۆک داوا لە هاووڵاتییان دەکات هەر کاتێک گومانیان لە بوونی کارێکی ساختەکاری کرد، دەستبەجێ پەیوەندی بە ژمارە (106)ـی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بکەن.