محەمەد ئامۆکەیی – زاری کرمانجی
بەڕێوەبەری ناحیەی هەریر دەڵێت: پڕۆژەخزمەتگوزاریەکانی کابینەی نۆ لە سنوورەکەمان بەردەوامن یەکێک لە داواکاریە لە مێژینەکانی دانیشتوانانی گەڕەکێک جێبەجێ دەکرێن.
شێروان جەلال بەگ، بەڕێوەبەری ناحیەی هەریر ئەمڕۆ سێ شەممە بە زاری کرمانجی راگەیاند:“ بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، رەزامەندی درا لەسەر پرۆژەی قیرتاوکردن و کۆنکرێت کردنی چەند کۆڵانێک لە گەڕەکی فرەنسۆ هەریری، تۆڕی ئاوی و دروستکردنی ئاوەڕۆی لوولەی لە هەمان گەڕەک بە گووژمەی(٦۹۸،٤۲۸،۷٥٠)شەش سەدوو نۆهەدوو هەشت ملیۆن و چوارسەدوو بیست و هەشت هەزارو حەوت سەدوو پەنجا دینار“.
بەڕێوەبەری ناحیەی هەریر دەشڵێت:“ لەگەڵ سەرۆکی شارەوانی هەریر لەسەر خەت دەبین بۆ ئەوەی لە نزیکترین کات ئەم پڕۆژە گرنگە بکەوێتە واری جێبەجێ کردن، جەختیش دەکەینەوە کە ئەمساڵ پڕۆژەی گرنگ و ستراتیژی لە دەڤەرەکەمان جێبەجێ بکەین.
Muhamad
Muhamad Amokay