زارى کرمانجى-ڕواندز:
لە بنکەى چاودێریى و گەشەپێدانى کۆمەڵایەتى ڕواندز، دواى کۆتایى هاتنى خولێکى فێربوونى کۆمپیوتەر 20 ئافرەت بڕوانامەى دەرچوونیان پێبەخشرا. ئاسوودە عەبدوڵعەزیز، بەڕێوەبەرى بنکەى چاودێرى و گەشەپێدانى کۆمەڵایەتى ڕواندز بە زارى کرمانجى ڕاگەیاند ” ئەمڕۆ سێشەممە 13ى شوباتى 2024، لە ڕێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونى بەرپرسانى ئیدارى و حزبى، 20 ئافرەتى بەشداربووى خولى فێربوونى کۆمپیوتەر بڕوانامەى دەرچوونیان پێبەخشرا”. گووتیشى ”ئەو خولە بە سپۆنسەرى و پاڵپشتی دەزگای روانگەو بە چاودێرى قایمقامى قەزاى ڕواندز کرایەوەو بۆ ماوەی یەك مانگ بەردەوام بوو ”.