موڕشید برادۆستی – زاری كرمانجی:
بەڕێوەبەری كارگێڕی بنكەی تەندروستی سیدەكان، بەزاری كرمانجی ڕاگەیاند:” كەمێك بەر لە ئێستا، سێ هاووڵاتی گەێندرانە نەخۆشخانەكەمان كە لە گوندی ژیلیای سنووری قەزای سیدەكان تووشی ڕووداوی هاتووچۆ ببوون.
كاروان فەیسەڵ بەڕێوەبەری كارگێڕی بنكەی تەندروستی سیدەكان، ئاشكراشی كرد:” بەداخەوە لەو ڕووداوە ئافرەتێك بەناوی ” وەفا لاوە ” تەمەن 35 ساڵ گیانی لەدەستدا، دوو هاووڵاتی دیكەش سەرنشینی ئۆتۆمبێلەكە بوون بەناوی ” هۆشەنگ خدر” تەمەن 36 ساڵان لەگەڵ منداڵێك بریندارن.
گووتیشی:” تەرمی ژنەكە ڕەوانەی پزیشكی دادی كرا و بریندارەكانیش بەمەبەستی چارەسەری پێویست بۆ فریاكەوتنی سۆران گواسترانەوە.
بەپێی زانیارییەكانی زاری كرمانجی، قوربانیانی ئەو ڕووداوە یەك خانەوادە بوونە و دانیشتووی گوندی باسەكانی سیدەكان بوونە، لە نزیك گوندی ژیلیا تووشی ڕووداوی هاتووچۆی جۆری وەرگەڕان هاتوون و بوونەتە قوربانی .