مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
سەرۆكی ئەمەریكا ڕاگەیاند كە هێرشەكانیان لەبەرامبەر كوژرانی سێ سەربازی هێزەكانیان بەردەوامە.
ئەمڕۆ سێشەممە جۆ بایدن سەرۆكی ئەمەریكا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا جەختی لە بەردەوامی هێرشی وڵاتەكەی كردەوە بۆ سەر میلیشیاكانی سەر بە ئێران لە سووریا و عێراق و ڕاگەیاند “چەند هێرشێكمان لە عێراق و سووریا لەبەرامبەر كوژرانی 3 سەربازمان لە ئوردن بۆ سەر میلیشیاكانی سەر بە ئێران ئەنجام داوە و بەردەوامیش دەبین.”
دوای ئەوەی سوپای ئەمەریكا لە تۆڵەی كوژرانی سێ سەربازییان لە ئوردن، چەند پێگەیەكی میلیشیاكانی لە عێراق و سووریا بۆردوومان كرد و چەند فەرماندەیەكی باڵای حیزبوڵڵای عێراقی لە بەغدا كردە ئامانج، سەرۆكی ئەمەریكا دەڵێت وەڵامدانەوەكانمان توندتر دەبن.