زاری كرمانجی-سۆران:
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممە نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له دیدارێكدا به‌خێرهاتنی جه‌یمس گۆڵدمان كونسولی گشتیی نوێی به‌ریتانیای له هه‌رێمی كوردستان كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی له كاره‌كانیدا بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگیرییه‌كی بۆ سه‌رخستنی ئه‌ركه‌كه‌ی ده‌ربڕی و خواستی هه‌رێمی كوردستانی بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان و فراوانكردنی هاریكاریی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ به‌ریتانیادا، دووپات كرده‌وه.
لای خۆیه‌وه گۆڵدمان خۆشحاڵیی خۆی به ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك كونسولی گشتیی نوێی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان نیشان دا، هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی له پشتگیریی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و خوازیاره له هه‌موو بواره‌كاندا په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌وپێشه‌وه ببات.
تاوتوێكردنی دۆخی گشتیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.