هەلی كاری زیاتر دەرەخسێت
قایمقامی قەزای ناوەندی سۆران ڕایگەیاند ”دامەزراندنی سەنتەری بازرگانی لە قەزای ناوەندی سۆران، کاری لەسەر کراوەو چەند قۆناغێکی بڕیوە”.
رەجەب زوبێر، قایمقامی قەزای ناوەندی سۆران لە پرۆگرامی ”پرسی شار” ی زاری کرمانجی گووتی ” بیرۆکەی دامەزراندنی سەنتەری بازرگانی لە قەزای ناوەندی سۆران، کاری لەسەر کراوەو چەند قۆناغێکی بڕیوە، لە داهاتوو دەچێتە واری جێبەجێکردن”.
هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانج لە کردنەوەی ئەو سەنتەرە بازرگانییە، ڕەخساندنی هەلی کارە بۆ خەڵکی ناوچەکە، چونکە ئیدارەی سۆران هاوسنوورە لەگەڵ تورکیاو ئێران، بە جێبەجێکردنی پرۆژەکە سۆران دەبێتە چەقی بازرگانی و لێرەوە پێداویستیەکان ڕەوانەی شارەکانی دیکە دەکرێن”.