” ئەمریكاییەكان رایانگەیاند ئۆپەراسیۆنەكانیان بۆ بە ئامانج گرتن كۆتایی نەهاتووە”
دوای ئەوەی لە هەندێك كەناڵی ناوخۆیی و بیانییەكان بڵاوكرایەوە كە ژمارەیەك فەرماندە و بەرپرسی حەشدی شەعبی لە دوای بۆردوومانەكەی بەغدا لە لایەن ئەمریكاوە لە ترسی بە ئامانج گرتنیان روویان لە شاری سلێمانی و بە تایبەتی لە سیتەك كردووە، ئەگەری ئەوە هەیە هێزەكانی ئەمریكا هێرش بكەنە سەر ئەو كەسانە.
باوان رەسول، چاودێری سیاسی لە شاری سلێمانی بە زاری كرمانجی گووت ” لەبەر ئەوەی هێزەكانی ئەمریكا ئاماژەیان بەوەدا كە لە هێرشەكانیان بۆ تۆڵەكردنەوەی كوژرانی سێ سەربازیان بەردەوام دەبن و ژمارەیەكیش بڵاو كرایەوە كە 350 كەس لە لیستی هێزەكانی ئەمریكا هەیە بۆ بە ئامانج گرتنیان و هەڵاتنی ژمارەیەك لەو فەرماندە و بەرپرسانەی حەشدی شەعبی بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی، ئەگەری بە ئامانج گرتنیان هەیە، بە تایبەتی كە زانیاری لەسەر كەسەكان و شوێنیان ئاسانتر بۆ هێزەكانی ئەمریكا دەستەبەر دەكرێت”.