سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانەکەی بۆ دوبەی هەڵوەشاندەوە و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانیش لە لوتکەی حکومەتەکاندا وتەیەک پێشکەش دەکات.
بڕیاربوو محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی لوتکەی حکومەتەکان سەردانی دوبەی بکات، کە پێشتر بە فەرمی لەلایەن سەرۆکی ئیماراتەوە بانگهێشتکرابوو، بەڵام سەردانەکەى هەڵوەشێندرایەوە.
ڕۆژنامەی سەباح بڵاویکردووەتەوە، شاندێکی باڵای عێراق، بەبێ ناوهێنانی سوودانی، بەشداری لە کۆبوونەوەکەدا دەکات و لە دانیشتنی ئەمڕۆشدا بەشداری لە دیالۆگێکی تایبەت بە دۆخی عێراق و ناوچەکە دەکەن.