” ئەمڕۆ مەسرور بارزانی وتارێك پێشكەش دەكات”
” دەیان كۆبوونەوە ودیداری لەگەڵ گەورە بەرپرسانی جیهانی دەبێت”
ئەمڕۆ دووشەم 12-2-2024، لە دوبەی ئیمارات 11مین لووتكەی جیهانیی حكوومەتەكان دەست پێ كرد، مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان كە دوێنێ بۆ بەشداری كردن لەم لووتكەیە گەیشتە دوبەی و بە شێوەیەكی پڕۆتۆكۆڵی بەرز پێشوازی لێكرا، ئەمڕۆ وتارێك پێشكەش دەكات.
بڕیارە وتارەكەی سەرۆكی حكوومەت كاتژمێر سێ و نیوی دوای نیوەڕۆ ئەمڕۆ بە كاتی كوردستان پێشكەش بكرێت، باس لە دیدگەی نوێ بۆ گەشەپێدان و ئابوورییەكانی ئایندە دەكات.
ئەمڕۆ كارەكانی لووتكەی جیهانیی حكوومەتەكان دەستی پێ كرد و سێ رۆژ بەردەوام دەبێت، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پەراوێزی لووتكەكەدا، چەندان دیدار و كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسان و بیرمەندان و خاوەنكارانی عەرەبی و هەرێمی و جیهانی دەبێت.
چوونی مەسروور بارزانی مەسروور بارزانی بۆ ئیمارات، لەسەر بانگهێشتی تایبەتی شێخ محەمەد بن راشد ئال مەكتووم جێگری سەرۆكی دەوڵەتی ئیمارات و سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و حاكمی میرنشینی دوبەی بوو.
ئەمەش دوای ئەوە دێت كە مانگی رابردوو سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە لوتكەی جیهانی دافۆس بەشدار بوو، لەوێش چەندین چەندین دیدار و كۆبوونەوەی لەگەڵ گەورە بەرپرسانی جیهانی ئەنجام دا.