زاری کرمانجی- مێرگەسۆر:
ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بڵاوی كردووەتەوە، ڕۆژی 11ی2ی2024 لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بە ئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و نوێنەری كۆمپانیای ئیدیۆم، گرێبەستی پڕۆژەی گەیاندنی كارەبای نیشتمانی بۆ پڕۆژەی ئاوی مێرگەسۆر لەنێوان وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و كۆمپانیای ناوبراو واژوو كرا.
ئەوەش خراوەتەڕوو ” گوژمەی پڕۆژەكە زیاتر لە ٣ ملیار و ٧٢٩ ملیۆن دینارە، لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دابین دەكرێت، كە گرفتی گەیاندنی كارەبای نیشتمانی بۆ پرۆژەی ئاوی مێرگەسۆر چارەسەر دەكات.
هەر لە راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هاتووە پێكهاتەی پرۆژەكە بریتییە لە ٧٠٠ ستوونی پاڵەبەرز، لەگەڵ ١٧ كیلۆمەتر كێبلی ژێرزەوی و ١٩ بگۆڕی كارەبا.