زاری کرمانجی-سۆران:
ئهنجوومهنی وهزیرانی ههرێمی كوردستان، بریاریداوە بۆ گواستنەوەی دەیان فەرمانبەر بۆ پەیمانگای تەكنیكیی مێرگەسۆر.
بهپێی نووسراوێكی ئهنجوومهنی وهزیران، کە بۆ گشت وهزارهتەکان نێردراوە، تیایدا ئاماژە بە داواكارییەكی وەزارەتی دارایی خوێندنی باڵا کراوە، بۆ گواستنەوەی فەرمانبەران، بۆ پەیمانگای تەكنیكیی مێرگەسۆر.
لە نووسراوەكەدا ئاماژە بەوەکراوە، ”كە ڕەزامەندن بە گواستنەوەی ڕاژەی فەرمانبەران، یان تەنسیبكردنیان بۆ پەیمانگای تەكنیكیی مێرگەسۆر و لە كاتی هەبوونی داواكاریی فەرمانبەران بۆ گواستنەوە یان تەنسیبكردن، داواكاریی فەرمانبەرانیان بۆ بەرز بكرێتەوە و بڕیاری لەسەر دەدرێت”.
پەیمانگای تەكنیكیی مێرگەسۆر پێویستی بە لە هەڵگرانی بڕوانامەی دبلۆم و بەكالۆریۆس و ماستەر و دكتۆرا هەیە، هەروەها لە بواری ژمێریاری و کارگێڕی و میكانیك و كارەبا و شۆفێر و پاسەوان و كارگوزار و باخەوان و كارپێكەری مۆلیدە، پێویستی بە چەندان فەرمانبەر هەیە.