مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
لەكاتی بەرێوەچوونی یاریی تۆپی پێی، هەورەبرووسكە لە یاریزانێك دەدات و بەو هۆیەوە گیانی لە دەستدا.
دوێنێ یەكشەممە لە كاتی بەڕێوەچوونی یارییەكی دۆستانە لە نێوان تیپی “FBI Subang” و “FLO FC” لە یاریگای سیلیوانگی باندۆنگ لە وڵاتی ئەندۆنیسیا، هەورەبرووسكە لە یاریزانێك بە ناوی سبێستیان ی تەمەن 30 ساڵ دەدات و دەستبەجی گیان لە دەستدەدات.
بەشی تەندروستی شارەكە ڕاگەیاند “لە ئەنجامی بەركەوتنی هەورەبرووسكە یاریزانەكە تووشی سووتانێكی سەخت بووە و بەشێكی زۆری پێستی تواوەتەوە.”
لای خۆیەوە یەكێتی تۆپی پێی ئەندۆنیسیا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی یاریزانەكە و تیپەكەی كرد، داوای لە یانەكانی ئەندۆنیسیا كرد لە سەرجەم پاڵەوانێتییە ناوخۆیییەكانیاندا پێش دەستپێكردنی یارییەكانی ئەم هەفتەیە خولەكێك بێدەنگی بۆ گیانی ئەو یاریزانە بوەستن.