مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا (پێنتاگۆن) ڕاگەیاند كە وەزیری بەرگری بەر لە خەواندن لە نەخۆشخانە ئەركەكانی خۆی بە جێگرەكەی سپارد.
لۆید ئۆستن وەزیری بەرگری كە بە دەست (شێرپەنجەی پرۆستاتەوە) دەناڵێنێت، شەوی ڕابردوو بەر لە خەواندن لە نەخۆشخانە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری، ئەركەكانی وەزارەتەكەی گواستەوە بۆ كاپلین هیكس ی جێگری.
پات ڕایدەر گوتەبێژی پێنتاگۆن ئاشكرای كرد چەند كاتژمێرێك لەمەوبەر ئۆستن گواستراوەتەوە بۆ سەنتەری پزیشكی سەربازی نیشتمانی واڵتەر ڕید لە واشنتن دی سی، بۆ وەرگرتنی چارەسەری.