مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
دەستەی دەستپاكی لە نووسراوێكدا داوا لە سەرجەم سەرۆك و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگاكان دەكات لە ماوەی 90 ڕۆژ لیستی سامانەكانیان ئاشكرا بكەن.
دەستەی دەستپاكی فیدراڵی ڕاگەیاند پێویستە ئەنجوومەنی پارێزگاكان پابەند بن بە پێدانی زانیاری لەسەر ژمارەی ئەندامان و سەرۆك و پارێزگار و جێگرەكان و ئاشكراكردنی تەواوی سامانەكانیان بۆ دەستەی دەستپاكی.
دەشڵێت “بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستن، ڕێنمایی ئاراستەی سەرجەم ئەنجوومەنى پارێزگاكانی كردووە، بۆ ئەوەی ژمارەی ئەندامانی ئەنجوومەن و ناوەكانیان و ناوی سەرۆكی ئەنجوومەن و پارێزگارەكانیان بۆ بنێرن و هەروەها جەختی كردووەتەوە لە پێویستی پێشكەشكردنی زانیاری و ئاشكراكردنی سامانەكانی خۆیان لە ماوەی 90 ڕۆژ كە لە ڕۆژی وەرگرتنی پۆستەكەی حیسابە.”