زاری كرمانجی – سۆران :
وابڕیاربوو ئەمڕۆ یەكشەممە دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بۆ جارێكی دیكە لەبارەی سكاڵایەك كە لە دژی پێنج ماددەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تۆماركرابوو كۆببێتەوە.
ماددەكانیش تایبەتن بە ژمارەی كورسییەكانی پەرلەمان و چۆنییەتی هەڵبژاردن و ژمارەی كورسی كۆتاكان لە پەرلەمانی كوردستان، هەروەها پەیوەستە بە چۆنییەتی دابەشكردنی كورسی كۆتا بەسەر پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان ،ئەم سكاڵایە لە خولی پێنجەمی پەرلەمان تۆمار كرابوو ،بەڵام دادگای باڵای فیدڕاڵی بۆ دەیەمجارە ئەو كەیسە دوادەخات و بەشێكی سەرەكیش لەو پێكهاتانە گومانیان لەو دواخستنەی دادگای باڵا هەیە .