شەهلا رەشید- سۆران
پزیشكێكی پسپۆڕ، دەڵێت”ماست خواردنێكی بەسوودە و هەروەهابە هەموو جۆرەكانیشییەوە بۆ منداڵان گونجاوە.
د. بەدر سورچی، پزیشكی پسپۆڕی گیادەرمان، بە زاری كرمانجی راگەیاند” خواردنی ماست تایبەتمەندی و سوودی ئێجگار زۆری هەیە، دەتوانن هەموو جۆرە ماستێكیش بدەنە منداڵەكانتان، بەڵام ئەوانەی تەمەنیان سەرووی 40 ساڵە وا باشترە كەم چەور بێت.
ئەم پزیشكە بشترین سوودەكانیش دەخاتەڕوو و دەشڵێت” باشترین خۆراكە بۆ گەڕانەوەی بەكتریای سوودبەخش بۆ جەستە، بڕێكی باشە لە ڤیتامینەكانی B2, B12, B3, A, D لەگەڵ كانزاكانی وەك كالسێوم و پۆتاسێوم و مەگنسێوم، هەروەها باشترین خۆراكە لەكاتی سكچوون و دوای سكچوون، خۆراكێكی باشە بۆ كێشەی گەدە، ریخۆلە و قۆلۆن، ئێسك ددانەكانیش بەهێز دەكات، دەتپارێزێت لە تووشبوون بە شێرپەنەجی قۆڵۆن،
ئەم پزیشكە زیاتر روونیشیكردەوە” ماستی بێ چەوری یارمەتی دابەزینی كۆلیستڕۆڵی خراپ و پەستانی خوێن دەدات، لە هەمان كاتیشدا یارمەتیدەرێكی باشە بۆ دابەزینی كێش بەڵام ماستەكە چەور نەبێت، بەرگری لەش بەهێز دەكات، یارمەتی هەرس كردن و هەڵمژینی خۆراك دەدات و باشترین خواردنیشە بۆ ئافرەت بەگشتی بەتایبەتی دووگیان، لەگەڵ هەموو ئەوانەی كە ئاماژەمان پێكردن ماست خواردنی ئێواران لەگەڵ و خیار یاخود نەعنا یان شبیت خەویش رێك دەخات.
د. بەدر سورچی، گووتیشی”دەتوانین بڵێین بە شێوەیەكی گشتی ماست زیانی نییە بۆ مرۆڤ تەنها لە هەندێك حاڵەت نەبن لەوانە زۆر نەخوات چونكە شەكر و چەوری زۆرە بە تایبەتی ماستی مەڕ بەڵام هی مانگا باشترە، كەسێك هەستیاری هەبێ بە لاكتۆز، ئەوا دەتوانێت ماستی شیری سۆیا یان گوێزی هیندی بخوات، هەروەها بۆ ئەوانەی كێشەی پڕۆستات و گورچیلەیان هەیە پێویستە كەم بخۆن و نابێ ماستەكەش چەور بێت