مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەكان ڕادەگەیەنێت چوار بەنداو بڕیاری لەسەر دراوە كە لە سەر بودجەی عێراق لە هەرێمی كوردستان دروست بكرێن، بۆیە ئەمساڵ هەموو كارێك دەكەین تا ئەو پرۆژەیە بكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
ڕەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەكان و كۆگا كردنی ئاو ڕاگەیاند “لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ دانوستان دەكەین بۆ دەستپێكردنی ئەو چوار بەنداوەی كە وا بڕیارە لەسەر بودجەی عێراق لە هەرێمی كوردستان دروست بكرێن،” دەشڵێت ” دروستكردنی ئەو بەنداوانە كاریگەرییان دەبێت لەسەر كەرتی ئاو و گەشتوگوزار و كشتوكاڵ.”