مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
مایكڵ جاكسۆن گۆرانیبێژی بەناوبانگی پۆپی ئەمەریكی و جیهانی، 25 ی حوزەیرانی 2009 بە هۆی نەخۆشییەوه لە تەمەنی 50 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
دوای 15 ساڵ لە مردنی، گرووپی میوزیك سۆنی گرێبەستێكی گەورەی لەگەڵ میراتگرانی گۆرانیبێژی كۆچكردوو مایكڵ جاكسۆن ڕاگەیاند بۆ كڕینی مافی بڵاوكردنەوە و تۆماركردنی بەشێك لە بەرهەمەكانی، كە ئەمەش بە گەورەترین مامەڵەی مافی هونەرمەند لە مێژوودا ناو دەبرێت.
مایكڵ جاكسۆن، كە به پاشای پۆپ ناسراو بوو، وەك یەكێك لە ئەستێرە سەركەوتووەكانی پۆپ، زیاتر لە ٤٠٠ ملیۆن لە بەرهەمە هونەرییەكانی لە سەرانسەری جیهاندا فرۆشتووە. بەپێی كتێبی گینس ئەلبوومی “Thriller” كە لە ساڵی ١٩٨٢ بڵاو كرایەوە، بە یەكێك لە پڕ فرۆشترین بەرهەمی هونەری دادەنرێت لە هەموو سەردەمێكدا.