زاری كرمانجی-بارزان
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران، بڵاوی كردووەتەوە: ” ڕۆژی 10-2-2024 ئاگاداركراینەوە كە كۆگای ماڵێك لە بارزان ئاگری گرتووە، تیمی ئاگر كوژێنەوەی بنكەی بەرگری شارستانی بارزان، گەیشتنە شوێنی ڕووداو، توانیان ئاگرەكە بیكوژێننەوە زیانەكانی كەمتر بكەنەوە”.
ئاماژەش بەوەكراوە: ” بەپێی ڕا پۆرتی تیمی بەرگری شارستانی هۆكارەكە بەهۆی شۆرتی كارەبا بووە، جیا لە زیانی ماددی هیچ زیانێكی گیانی بەدواوە نەبوو.