زارى كرمانجي – سۆران :
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2022/10/5 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له نیكۆلاس گرەینجەر، نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری باكووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا كه كونسولی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو، دوایین پێشهاته‌كانی سووریا و عێراق و هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش، په‌یوه‌ندیی نێوان لایه‌نه كوردییه‌كان و پێكهاته‌كان له سووریا و بارودۆخی كه‌مپه‌كان به‌تایبه‌تی كه‌مپی ئه‌لهۆل، تاوتوێ كرا.
هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیی به‌رده‌وامیی هاریكاریی هاوبه‌ش بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و مه‌ترسییه‌كانی داعش كرده‌وه كه هێشتا مه‌ترسییه‌كی ڕاسته‌قینه‌یه له سەر سووریا و عێراق و ناوچه‌كه، هه‌روه‌ها به پێوستیان زانی وڵاتانی ئه‌ورووپا و ناوچه‌كه بۆ گێڕانه‌وه‌ی هاووڵاتیانیان له كه‌مپی ئه‌لهۆل له سووریا بۆ وڵاته‌كانیان، هاوكار بن.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی دووپاتی كرده‌وه كه تیرۆر به ته‌نیا به هێزی چه‌ك له‌ناو ناچێت، به‌ڵكو بۆ نه‌هێشتنی تیرۆر ده‌بێ له ڕێگه‌ی په‌روه‌رده و قوڵكردنه‌وه‌ی كولتووری لێبورده‌یی و یه‌كترقبووڵكردن و پێكه‌وه‌ژیان، ڕووبه‌ڕووی بیر و ئایدۆلۆژیای توندڕه‌وی و توندوتیژی ببینه‌وه.
پێویستیی گفتوگۆ و یه‌كڕیزیی نێوان لایه‌نه كوردییه‌كان و پێكهاته‌كانی دیكه له سووریا، دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.