پشتیوان کەریم – زاری کرمانجی:
ڕاگەیاندنی زانکۆی سۆران لە بڵاوی كردەوە، ڕۆژی دووشەمە زانکۆی سۆران پڕۆژەی ڕەخساندنی دەرفەتی كار بۆ گەنجان دەکاتەوە بە ئامادەبوونی پ. ی. د. شێروان شەریف قورتاس، سەرۆکی زانکۆی سۆران، جاکۆ بیرێندز، کونسوڵی گشتیی هۆڵەندا و کۆمپانیای ویدو، لە ڕێوڕەسمێكی شایستەدا دەست دەکرێت بە ناساندن و کردنەوەی پڕۆژەی (ڕەخساندنی دەرفەتی كار بۆ گەنجان لە هەرێمی كوردستان).
ئەوەش خراوەتەڕوو: ” لەم پڕۆژە گرنگەدا (Youth employment) چوار زانكۆی كوردستان هەڵبژێردراون و لە زانكۆی سۆران یەكەمین هەنگاوی پڕۆژەکە دەست پێدەکات، لە ٣٠ـی کانوونی دووەمی ۲۰۲٤، یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە نێوان سەنتەری پەرەپێدانی کاری زانکۆی سۆران و کۆمپانیای ویدو بە پاڵپشتیی ڕاستەوخۆی حکومەتی هۆڵەندا واژوو کرا، هەروەها ئامانج لە یاداشتەکە کردنەوەی دەروازەیەکی نوێیە لە هەمبەر بازاڕی کاردا، لە پێناو خزمەتی قوتابیانی زانکۆی سۆران.”