دایكی كوڕەكە : كورەكەم بی تاوانە تكایە لە سێدارەی مەدەن.
رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی کە بە (ئەمنستی ئینتەرناشناڵ) ناسراوە ڕایدەگەیەنێت” گەنجێکی کوردی یارسان لە ئێران لە بەردەم ئەگەری لە سێدارەداندایە کە لە خۆپیشاندانەکانی ئێران دەستگیرکراوە”.
ئەو ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە” ڕەزا ڕەسایی کە گەنجێکی تەمەن (٣٤) ساڵە و کوردی یارسانە لە چوارچێوەی دادگاییکردنێکی نادادپەروەرانەدا سزای لە سێدارەدانی بۆ دەرچووە”.
ڕێکخراوەکە دەشڵێت” ئەو گەنجە بەشێوەیەکی نادادپەروەرانە دادگایکراوە و لە ژێر کاریگەری ئەشکەنجەدانێکی توند و لێدانی تەزووی کارەبا و هەناسە لێبڕین و هەڵواسین و چەندین جۆری دیکەی توندوتیژیدا ناچاركراوه دانپێندانان بکات”.
لێبوردنی نێودەوڵەتی لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەیدا ڕاشیگەیاندووە” پارێزەرەکانی بە هۆکاری بوونی چەند ناڕونییەک داوای ڕاگرتنی سزاکە و پێداچونەوەیان بە بڕیاری دادگادا کردووە، بەڵام دادگای باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران داواکاری پارێزەرەکانی ڕەزا ڕەساییان بە پاساوی ئەوەی هیچ مەرج و بنەمایەکی یاسایی تێدانییە ڕەتکردووەتهوە”.
هەروەها لە پەیامێکی دەنگیدا دایکی ڕەزا ڕەسای ئاماژەی بە ڕەوشی كوڕهكهی دهكات و دەڵێت” تكایه كوڕهكهم بێتاوانه، له سێدارهی مهدهن”.