مستەفا دۆلەمەری- زاری كرمانجی :
سەردار رەشید بەرێوبەری ناحیەی مەزنێ بە زاری كرمانجی راگەیاند:” زۆربەی زۆری رێگە گشتییەكان كە دەچن بۆ گوندەكانی ناحیەی مەزنێ قیرتاو كراون تا دەگاتە ناو گوندەكان، هەندێك لە گوندەكان كۆڵانەكانیان كەموكوریان هەیە و بە گوێرەی ئیمكانیەت ئەوانیش چاك دەكەین”.
بەرێوبەری ناحیەی مەزنێ باس لەوەش دەكات هەفتەی داهاتوو چەند گوندێكی ناوچەكە تێكەڵ رێژ بكرێن و دەڵێ: “بە گوژمەی 90 ملیۆن دینار رەزامەندی دراوە كۆڵانەكانی هەر یەك لە گوندەكانی ( دێرانە و كونەمار و فەقیان ) تێكەڵ رێژ بكرێن و دواتر نەوتی رەشی بەسەردا بكرێت”.