شەهلا رەشید- سۆران
پزیشكێك ئەو هۆكارانە دەخاتەڕوو كە دەبنە هۆی سڕبوونی دەست و قاچ، هەروەها ئەم پزیشكە باس لە چۆنیەتی چارەسەركردنیشی دەكات.
د. سۆران محەمەد، پزیشكی پسپۆڕی هەناوی و رۆماتیزم، بە زاری كرمانجی راگەیاند” حاڵەتەكانی سڕبوونی دەست و قاچ زیاتر لە ئافرتاندا بڵاوە هەتا لە پیاوان، هەروەها لەم بابەتە تەندروستییەدا هۆكارەكان و چارەسەرییەكان دەخەینەڕوو.
هۆكارەكان بریتین لەمانە:
-قەڵەوی
-ئافرەتانی دووگیان
- نەخۆشی رۆماتیزم
-تەمبەڵی رژێنی دەرەقی - بە تەمەندا چوون
-پەككەوتنی گورچیلە - ئەو ئیشانەی جوولەی دەستی زۆرە
-خواردنەوەی كەحول و جگەرەكێشان - نەخۆشی شەكرە
ـ دانیشتن لەسەر یەك لا بۆماوەیەكی زۆر
ـ هەوكردن لەو ناوچەیەی تووشی ئەو سڕبوونە دەبێت
ـ فەقەرات (ئینزیلاق) و هەوكردنی جومگەكان
چارەسەرییەكانیش ئەمانەن:
-پشوودان و نەجوڵاندنی جومگەكە - بەكارهێنانی ئازار شكێنەكانی NSAI وەكو پرۆفین، ڤۆڵتارین و …هتد، هەندێكجاریش ڤیتامین Bیەكان كە لە هەندێ دەرمان میز كردن زیاد دەكەن diuretic كاریگەریان هەیە لەسەر كەمبوونەوەی ئاوساویی دەوری دەمارەكە، هەروەها بەكارهێنانی دەرمانەكانی وەك ستیرۆیدەكان، زایلۆكەین یاخود كەم كردنەوەی پەستان لە رێگەی hydrodissection لە ژێر سۆنەردا
- بەكارهێنانی پاكی سارد بۆ كەمكردنەوەی ئازارەكە
-وەرزش كردن بە دەست وقاچ، ئەویش لە رێگەی ئەو وەرزشانەی دەبنە هۆی راكێشانی دەمارەكە و بەستەرەكانی دەورووبەری