” لە ئەنجامدانی پڕۆژە ستراتیژییەكان رەچاوی بەرفراوان بوون و بە پارێزگا بوونی سۆران كراوە “
هه‌ڵگورد شێخ نه‌جیب سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، لە چاوپێکەوتنێکی کەناڵیكوردستان24ـ دا گووتی ”ئه‌مساڵ ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی ستراتیژی له‌سۆران جێبه‌جێ ده‌كرێن و پرۆژه‌كان به‌سه‌ر هه‌موو سێكته‌ره‌كان دابه‌شكراون ، هەروەها كار بۆ ئهوهدهكهینسۆران له‌داهاتوودا ببێتە پارێزگا، بۆیهئامادهكاری بۆ ئه‌م ههنگاوهدهكهین و یه‌كێك له‌بنه‌ماكانی به‌پارێزگابوون، پرسی رێگا‌و بان و پڕۆژه‌ی دیكه‌ی ستراتیژییه.
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران گووتیشی، پرۆژه‌ی ستراتیژی سپیلك – خه‌لیفان، درێژ دهبێتهوهتاكو گه‌لی عەلی بەگ، به‌جێبه‌جێكردنی كردنی ئه‌و پڕۆژهیهسۆران به‌هه‌ولێر و شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق دهبهستینهوهو لە ئێستادا سه‌دا 85ـی پرۆژه‌ی رێگاوبانی سپیلك – خه‌لیفان ته‌واو بووه.
هه‌ڵگورد شێخ نه‌جیب لە درێژەی چاوپێکەتنەکەدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، شوێنی گونجاو بۆ دروستكردنی به‌نداو له‌سنووری سۆران هه‌ن، ئه‌مساڵیش رێژه‌ی بارانبارین زیادیكردووه، بۆیهلهداهاتوودا له‌رێگه‌ی بیر و كانیاوه‌كان سوودی لێ وه‌رده‌گرین. هەروەها كار له‌سه‌ر گه‌شه‌پێدان به‌كه‌رتی تایبه‌ت و راكێشانی وه‌به‌رهێنه‌ران بۆ سۆران ده‌كه‌ین.