زاری کرمانجی – حاجی ئۆمەران :
ماوەی چەند ڕۆژێکە، لەسەر کوشتنی کچە کوردێکی ڕۆژهەڵات خۆپیشاندان و ناڕەزایی سەری هەڵداوە و بەهۆی تەقەکردنی سوپای پاسدارانی ئەو وڵاتە ژمارەیەکی زۆری خەڵکی سڤیل بووەتە قوربانی .
سیروان حوسێن، گوتەبێژی کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند:” جموجۆڵی بازرگانی و گەشتیاری لە سنوورەکەمان بەردەوامی هەیە و وەک پێشتر ئاساییە، خۆپیشاندانەکان هیچ کاریگەرییەکی وایان لەسەر جموجۆڵەکان دروست نەکردووە” .
گوتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئەوەش دەڵێت:” بەپێی ئەو ڕێنمایانەی لە سەرەوە بۆمان هاتوون، بە شێوەیەکی باش مامەڵە لەگەڵ گەشتیاران و ئاسانکاری بۆ گەشتیار و بازرگانان دەکرێت”.