زاری کرمانجی -سۆران:
ئەمڕۆ هەینی، شەریف گولاک جێگری دەسەڵاتی حەج و عومرەی عێراق رایگەیاند، ژمارەی حاجیانی ئەمساڵ بە گوێرەی ئامارەکانی دەستەی حەج و عومرە 33 هەزارو 960 کەسەو پێشبینی دەکرێت رێژەکە زیاد بکرێت. شەریف گولاک، ئاماژەی بەوەشکرد، لەو رێژەیە 13,9٪ـی هاووڵاتییان کوردن کە ژمارەیان 4 هەزارو 682 کەسە، بە گوێرەی یاسای دەسەڵاتی حەج و عومرە کەسوکاری پلەیەکی شەهیدانی رووبەرووبوونەوەی گروپە چەکدارە توندڕەوەکان بۆ ساڵی 2024 بەرێژەی %15 لە خەرجی حەج و عومرە دەبەخشرێن. باسی لەوەشکرد، بە گوێرەی زانیارییەکانی سەکۆی ئەلیکترۆنی سعودیە بۆ حەج و عومرە، عێراق یەکەم وڵات دەبێت کە سەرجەم مامەڵەکانی گواستنەوە و دابینکردنی خۆراک و شوێنی مانەوەی بۆ حاجیان دابین کردبێت.