مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ئەمڕۆ پێنجشەممە كۆمپانیای مێتا كە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی فەیسبووك، ئینستاگرام و سریدز بەڕێوەدەبات، هەژمارەكانی عەلی خامنەیی، ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئێران و هەژمارەكانی دیكەی داخست، بە بیانووی پێشێلكردنی سیاسەتی پاراستنی نهێنی و هاندان بۆ كاری توندوتیژی كە ناكۆكە لەگەڵ یاساكانی ڕەفتاری ئەخلاقی بۆ بەكارهێنەرانی ئەكاونتی سۆشیاڵ میدیا.
هاوكات كۆمپانیای مێتا لە ڕاپۆرتێكدا لابردنی تۆڕێكی ئەكاونتی دیكەی سەر بە ڕژێمی ئێرانی لە پلاتفۆرمەكانی خۆیدا ڕاگەیاند كە دیارترینیان ئەكاونتی فەیسبووك بوو، بڕیارەكەی گەڕاندەوە بۆ پشتیوانیكردنی حووسییەكان لە یەمەن و بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینی.