مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ڕۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی ئەمڕۆ پێنجشەممە دووپاتی كردەوە كە یاسادانەرانی تۆپی پێ لە فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی كۆمەڵەكان (فیفا) ڕێككەوتوون لەسەر جێبەجێكردنی بڕیاری كارتی شین لە یارییەكاندا.
ڕۆژنامەكە ئاماژەی بەوەش كردووە، كارتی شین یاریزان بۆ ماوەی 10 خولەك دەخاتە دەرەوەی یاریگە، ئەگەر هەمان یاریزان دووبارە كارتی شینی پێ درایەوە ئەوە بە یەكجاری لە یارییەكە دەردەكرێت.
دەشڵێت “ڕەنگە یاساكە بۆ یەكەمجار لە وەرزی داهاتووی جامی یەكێتی ئینگلتەرا جێبەجێ بكرێت.”