زاری کرمانجی:
دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 8ی شوباتی 2024، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی هەڵبژێردراوی پارێزگای نەینەوا بۆ هەڵبژاردنی جێگرانی پارێزگار دەستیپێکرد.
فراکسیۆنی پارتی و بەشێک لە ئەندامانی فراکسیۆنی “نەینەوا موەحەدە”ـی سەر بە نەجم جبووری، هۆڵی کۆبوونەوەکەیان بەجێهێشت.
بە گوێرەی زانیارییەکان، ناڕەزایەتیی ئەندامانی فراکسیۆنی پارتی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە وەکو خۆیان دەڵێن، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجوومەنەکەی پێشێلکردووە، لەبەر ئەوەی دەنگدانی بە جێگری دووەمی پارێزگار خستووەتە پێش بڕگەی هەڵبژاردنی جێگری یەکەم.
ئەمە لە کاتێکدایە، بەگوێرەی رێککەوتنی سیاسیی لایەنەکان، پۆستی جێگری یەکەمی پارێزگاری نەینەوا دەدرێتە پارتی و کاندیدەکەی سیروان رۆژبەیانییە.