مهسرور بارزانی سهرۆكوهزیرانی هەرێم، له چاوپێكهوتنێكدا لهگهڵ كەناڵی ئێن بی سی ئەمەریكی رایگەیاند: “سرووشتی هەڕەشەكان گۆڕاون پێمانوایە پێویستمان بە هاوكاری زیاترە لە رووی سەربازیی، ئابووریی و سیاسییەوە، چونكە ئەو ئالنگارییانەی رووبەڕوومان بوونەتەوە جیاوازن وەك لەو هەڕەشانەی داعش كە پێكەوە رووبەڕوویان بووینەوە و بۆیه پێشبینی هاوكاری زیاتر دەكەین لە ئەمەریكاوە”.
سهرۆكوهزیرانی هەرێم. ئاماژەی بەوەشکردووە: “پێویستمان بە هاوكاری زیاتری ئەمەریكایە و مەبەستمان ئەوە نییە پێویستمان بە سەربازی زیاترە، نەخێر ئێمە پێویستمان بە توانای سەربازی زیاترە بۆ ئەوەی توانای سەربازی پێشمەرگەمان بگاتە ئاستێك نەك تەنیا بەرگری لە خۆمان خەڵكی خۆمان بكەین بەڵكو بەرگری لە هەموو ئەوانەش بكەین کە لە هەرێمی كوردستانن”