شەهلا رەشید- سۆران
پزیشکێکی پسپۆڕ، پەستانی خوێن بە ئاو خواردنەوە و لیمۆ خواردن دانابەزێت.
د. خاڵس قادر، پزیشکی پسپۆڕی هەناوی و راهێنەری توانا ئەقڵییەکان، بە زاری کرمانجی راگەیاند: ئەگەر پەستانی خوێن بەرز بووه بە ئاو خواردنەوە و لیمۆ خواردن دانابەزێت و پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت بۆ ئەوەی بزانیت پێویستت بەبەکارهێنانی دەرمان هەیە یاخود نا.
ئەم پزیشکە گووتیشی، زۆر جار دەبیستین کەسێک پەستانی بەرزبۆتەوە هاوڕێ و کەسە نزیکەکان پێی دەڵێن: ئاو بخۆرەوە یاخود لیمۆیەک بخۆ پەستانی خوێنت دادەبەزێت، پێویستە ئەوە بزانن زۆر ئاو خواردنەوە فشاری خوێن دانابەزێنێت لەوانەیە زیاتریش بکات هەروەها خواردنی لیمۆ و میوە لەم حاڵەتەدا سوودی نابێت بۆ خێرا دابەزاندنی پەستانەکە.