شەهلا ڕەشید- زاری کرمانجی :
ئەگەرچی لەلایەن هەندێک لە زانایان و ڕێکخراوە تەندروستییەکان باس لەوە دەکرا، کۆرۆنا وەرزییە و لەگەڵ گۆڕانکاری وەرزهكان لە نێو دەچێت، بەڵام کۆرۆنا ڤایرۆس لەگەڵ گۆڕانکاری وەرزەکانیش لێرە و لەوێ خەڵکانێک تووش دەکات، بەڕێوەبەری تەندروستی سۆران دەڵێت:”ئەم ڤایرۆسە کۆتایی نەهاتووە و لەگەڵمان دژیت”.
د. کاروان جەمال، بەڕێوەبەری تەندروستی سۆران، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند” لە ئێستا و داهاتووشدا ناتوانین بڵێین ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆتایی پێ هاتووە، چونکە ئەم ڤایرۆسە هەر ماوە، تەنیا ڕێژەی تووشبوونی زۆر کەم بووە، پێشتر خەڵکێکی زۆر تووش دەبوو و هەروەها زۆر کەسیش گیانیان لەدەستدا، بەڵام ئێستا ڕێژەی تووشبوون زۆر کەم بووە و ئەگەری مردنیش دەتوانین بڵێین لە ئێستادا نییە”.