زاری كرمانجی-سۆران
لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی سۆران بڵاوی كردووەتەوە، تیمەكانمان لە لیژنەی ئابووری لە ژێر چاودێری قائیمقامی قەزای ناوەندی سۆران، پشكنینیان بۆ بەشێك لە فرۆشگای جل و بەرگ و جوانكاریەكانی سەنتەری شاری سۆران ئەنجامدا، دوای گەڕان و پشكنینەكان بڕێك كەل و پەلی ماوە بەسەرچوو دەستی بەسەرداگیرا”.
ئەوەش خراوەتەڕوو: ” پسولەی ئاگاداركردنەوە بەوكەسانە درا كە سەرپێچیان ئەنجامداوە، تا سەردانی قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی سۆران بكەن، بە مەبەستی وەرگرتنی لێپێچینەوەی پێویست لەگەڵیان، هەروەها
خاوەن پیشەكان ئاگادار كرانەوە دەبێت مۆڵەتی تەندروستی و مۆڵەتی كاركردن دەربهێنن و ڕێنمایی تەندروستی و بەرگری شارستانیان پێدرا.